یارمه‌تیده‌ر
یارمه‌تیده‌ر پێكهێنهرێكه به‌كاردێت له جۆرێك له پێكوته‌كان، یارمه‌تی له‌شه‌كان ئه‌دات كه به‌رسیڤی به‌رگه‌گری به‌هێزتر دروست بكات. یارمه‌تیده‌ر له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری پێكوته‌كه پێكه‌وه كارئه‌كات، ئه‌وانه بۆ زیاتر له٧٠ ساڵه به‌كار هاتوون له هه‌ندێك پێكوته‌دا.
ڕووداوی پێچه‌وانه (كاردانه‌وه)
هه‌ر كاریگه‌ریه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو یان جدیی كه ڕووئه‌دات دوای پێكوته یان ده‌رمان. شتێك كه چاوه‌ڕوان نه‌كرابوو ڕووبدات.
ڕووداوی پێچه‌وانه‌ی دوابه‌دوای كوتان
كاریگه‌ری چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه دوای كوتان ڕووئه‌دات. له‌وانه‌یه پێكوته‌كه هۆكاری كێشه‌كه نه‌بووبێت.
كۆمیته‌ی ئامۆژگاریكردن له‌سه‌ر پێكوته‌كان
گروپێك له پسپۆران كه ئامۆژگاری پزیشكی و زانستی ئه‌ده‌ن. گروپه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی ئوسترالیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاڵاكانی چاره‌سه‌ری (TGA) ئه‌دوێت. ئه‌وان ئامۆژگاری ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر پرسه‌كانی خۆپارێزی و به‌كارهێنانی پێكوته.
زێده هه‌ستیار
كاردانه‌وه‌ی هه‌ستیاریه‌كی خێرا و جدییه. ئه‌وه‌ش ئه‌كرێت كاردانه‌وه‌ی خۆراك یان ده‌رمان بێت. نیشانه‌كانیش ئه‌كرێت سه‌ختی هه‌ناسه‌دان، له‌ده‌ستدانی هۆش و دابه‌زینی گوشاری خوێنی تیادابێت. ئه‌و كه‌سه پێویستی به سه‌رنجدانی پزیشكی ده‌ستبه‌جێ هه‌یه و هه‌ندێ جاریش
دژهجین
مادده‌یه‌كی بێگانه (ده‌ره‌كی)یه وه‌ك به‌كتریا، ڤایرۆس، یان كه‌ڕوو كه ئه‌بنه هۆی توشبوون و نه‌خۆشی گه‌ر بچنه ناو له‌شه‌وه. سیسته‌می بهرگهگرییهكان پێیان ئه‌زانێت و دژه‌ته‌ن ده‌رئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بجه‌نگێت.
پێكه‌وه‌به‌ستران
بهستهرێكه له نیوان ڕووداوێك كه ڕووئه‌دات له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك ڕووداوێكی تر. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ڕووئه‌ده‌ن ئه‌وه ناسه‌لمێنێت كه ڕووداوێك بووه‌ته هۆی ڕووداوه‌كه‌ی تر.
بێ نیشانه‌ی به‌دیكراوه
كه‌سێك به‌بێ نیشانه‌ی توشبوون.
پێكوته‌ی لاوازكراو
پێكوته زیندووهكان شێوه‌یه‌ك جێرم به‌كاردێنن كه كه‌متر هێزی هه‌یه(یان لاوازكراوه) كه هۆكاری نه‌خۆشیه. ئه‌م پێكوتانه وه‌كو توشبوونی سروشتی وان كه یارمه‌تی ڕێگرتن ئه‌ده‌ن. ئه‌وانه به‌رسیڤی به‌رگه‌گری به‌هێز و درێژخایه‌ن دروست ئه‌كه‌ن.
تۆماری كوتانی ئوسترالی
تۆماری ئه‌لیكترۆنیه كه زانیاری تیایه لهسهرگشت پێكوته‌كان كه دراون به هه‌موو ئوسترالیاییهكان.